عەزیز شاڕۆخ

وەرە ئەسمەرم

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
296
وەرە وەرە ئەسمەرم من بۆ تۆ سەوداسەرم
عاشقی بەژنی تۆمە عیشقی تۆ کەوتە سەرم
وەرە وەرە وەرە وەرە یاڵڵا یاڵڵا ئەسمەرم

وەرە وەرە ئەسمەرم من بۆ تۆ سەوداسەرم
عاشقی بەژنی تۆمە عیشقی تۆ کەوتە سەرم
وەرە وەرە وەرە وەرە یاڵڵا یاڵڵا ئەسمەرم

ئەشکی حەسرەت دەڕێژم دەردت و مەینەت دەچێژم
پەروانەی باڵ سووتاوم تەرمی ئەوین دەنێژم
وەرە وەرە وەرە وەرە یاڵڵا یاڵڵا ئەسمەرم

وەرە ئەی مایەی ژینم تاو و تینەی بێ تینم
ساڕێژ بکە برینم شاد کە دڵەی غەمینم
وەرە وەرە وەرە وەرە یاڵڵا یاڵڵا ئەسمەرم

گوڵ بە شنە دەپشکوێ هەستی بولبول دەبزوێ
گوڵاڵەی گەشی هیوا لە دڵی عاشقان دادەڕوێ
وەرە وەرە وەرە وەرە یاڵڵا یاڵڵا ئەسمەرم