چەنگیز سیگارچی

بە درێژایی تەمەنم

بە دەنگی: چەنگیز سیگارچی
شێوەزار: سۆرانی
313
بە درێژایی تەمەنم جانتام لەگەڵ بووە
جۆرێک ڕاهاتن
وەک ئەوەی بڕوام هێنابێت
هەموو ژیان هیچ نییە
جگە لەو جانتایە کە لە کۆڵمانی دەنێین و
ڕۆژێک لە شوێنێک کە نازانین کوێیە
بۆ هەمیشە ونی دەکەین

هۆنراوە: بەهار حوسێنی