
ئەی جوانە کچی چەشنە گوڵی سووری موکریان
لەو ڕۆژەوە تۆم دیوە شێواوە ژیانم
ڕۆیشتی لەگەڵ بۆنی بەیانانی هەڵاڵان
من ماوم و تەنیایی و فرمێسکی شەوانم
ئەی بووکی دڵم پڕ بە دڵم تۆ دەپەرستم
لەو ڕۆژەوە جێت هێشتم عەزادارم و ماتم
هەرچەندە دەزانم ک ئیتر نایەوە دەستم
تا ڕۆژێ بەشم دەبڕێ لە دونیا بە تەماتم