

کز و کەلەلا گیانە گردەنشینم
کوا بۆ دڵسۆزێ جوانێ بێتە سەرینم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە
کز و کەلەلا گیانە وێرانە ماڵم
کوا بۆ دڵسۆزێ جوانێ شەو بێتە پاڵم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە
بازەرگانەکەی گیانە بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان چی بکەم ڕەنج بە زایە خۆم
بەهار هاتەوە گیانە بەهار هاتەوە
دۆست و دەزگیران دەی دەی ئاشت دەکاتەوە