ئەرێ زێڕی هەژدە عەیارە نیولیرەی پەهلەوییە
خاڵێک لەسەر لێوێتی لە هیچکەس مەعلووم نییە
جا خودا بۆخۆی دەیزانێ ئەو دڵەم زەلیلی وییە
کوا جوانێکی وەک ئەستێ دەڵێن خوشکێ حوسنییە
ماڵیان لە گۆشەی سابڵاغە و لە کن چرا بەرقییە
ئەرێ قاسپەی دێ دەڵێی کەوە هەی هەنییەت مانگی سێ شەوە
بەندان دەڵێین پێکەوە
سینگت تەڵای دەست هەوشار مەمکت گەنجی بادەوە
سۆفی محەممەد گوێت لێ بێ مەعنام بۆ لێک بدەوە
شادیمانی کوڕتە لە سەربازێ بێتەوە
چەند سەید و مەلا و قازی پیلم بڕن بە وەکازی*؟؟؟
سوێندم بە حوسێنی غازی بەو جورەی نابم ڕازی
ئەوشۆ شادیمانییە بێتەوە لە سەربازی
بەژنت زۆر بە گێچەڵە گەرنت بڕنووی ئەووەڵە
زارت سەعاتی زەنگییە سینگت کورسی و سەندەڵە
دەبەر ئەو بەژنەی دەمرم لێم بووەتە بڕنووی قووڵە
ئەوە سڵامەتێ کێیە سڵامەتێ کاک زەینەڵە
خۆش بێ ئای مرادخانی چونکی ئەوت دەگەڵە
هەنار و سێو و هەرمێ عەرزم کردووە گوێی لێ بێ
با لە بەندم حاڵی بێ
قەرەخدری پێشکێش تا دەگاتە میشەدێ
ئەوشۆ شاباشی دامێ سڵامەتێ ئاغای ماملێ
چیتی عەمبەرەپۆیە وەک قەندی کڵۆکڵۆیە
ڕاستە یانە درۆیە ئەمە چاومان لە تۆیە
سینگت کارگی سامڕەندان مەمکت کارگی نێولۆیە
هیچ قسەی ڕاستی بۆ من نییە هەر فریودان و نۆلۆیە
ئەوشۆ شاباشی دامێ سڵامەتێ ئای ماملێیە
هاڕەی دێ وەک تەیارە قاسپەی دێ دەڵێی کەوە
سینگت تەڵای دەست هەوشار مەمکت گەنجی بادەوە
یانە یەکسەر بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە
سڵامەتێ ئاغای ماملێ لە وەتاغێ هاتەوە
ئەرێ بابم گلەییێ مەکە چوونکی دەنگم نووساوە
بەندەکەم بۆ یەک نابێ ئاوەدان بێ میشەدێ
حەرزم کردووە گوێی لێ بێ
یەکی چکۆلەی مێرمنداڵ با شەققەی سەودامان بێ
هەموو سڵامەتێ تۆیە هەر خۆش بێ ئاغای ماملێ
ئەرێ قەڵا و خورگە و خەڕیناوا لە کلەی دوو ماچم داوە
سڵامەتێ ئاغای ماملێ لێرە بەزمم داناوە
گوێت لە من بێ مرادخانی چ کەڵەکت داناوە
شریتەکەت سەت و بیستە بە قورئان بۆت داناوە
ئەرێ قەرەخدری بە پێشکێش تا دەگاتە میشەدێ
پیاو تا بەیانی بیمژێ زەحمەتە لێی وەڕەز بێ
ئەوشۆ زۆری ماندوو کردم بەندەکەم بۆ یەک نابێ
هەموو سڵامەتێ کێیە هەر خۆش بێ ئاغای ماملێ
ئەرێ گۆزەی هەڵگرت بۆ کانی نامەوێ زیندەگانی
ئەگەر درۆیێ دەکەم یاخودا مووم بێ لە زمانی
سڵامەتێ ئاغای ماملێ بۆ وی دەڵێم گۆرانی
یاخودا بەخێرێتەوە بولبولی کوردستانی
ئەرێ تیری سەر بە پەیکانە بەو عەرزە و بەو ئاسمانە
چاوی دەڵێی وەزیرە هۆ برۆی دەڵێی سوڵتانە
سڵامەتێ ئاغای ماملێ بۆی دەڵێم لەو بەندانە
یاخودا بەخێرێتەوە بولبولی کوردستانە