مەلا حوسێن عەبدوڵازادە

چی بوو چیت لێ کردم

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە
شێوەزار: سۆرانی
267
چاوم بە چاوە کاڵەکەت
لێوم بە لێوە ئاڵەکەت
ماچ کەم ژێرتوێی دەسماڵەکەت

ناوێرم بێمە ماڵەکەت

بەو قورئانەی مەلا خاڵە
چاوڕەشێکم دیت لەو ماڵە
دەکوژێ پیری هەزار ساڵە
ئەوە چ بوو چی لێ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم

شەو گەیشتە حاڵی جاران
بۆم بڵێن بە شای وەفاداران
زوو بێتە سەر دەردەداران
هاوار چ بووە چی لێ کردم
خەجاڵەت بی *؟؟؟ لێ بردم

سینگت تەختی جەمشیدی جەم*؟؟؟
ڕازیم بە لوتفی زۆر و کەم
تۆ خاتوزین من کاکە مەم

ئەوە ناگەم *؟؟؟
دەڕۆم ناگەم *؟؟؟
لە دەنگی دوگمە و ساچاخت

باغی گوڵانت پێ دەسپێرم
غونچە بە غونچە دەیبژێرم
یەکی کەم بێ پێت دەبژێرم
هاوار چ بووە چی لێ کردم
جێژنە بوو خوڵقی نەکردم
جا خەجاڵت بی *؟؟؟

*؟؟؟

داواکارم لە *؟؟؟




*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس