مەلا حوسێن عەبدوڵازادە حەسەن زیرەک

ئای خەجیلێ و خانم

بە دەنگی: مەلا حوسێن عەبدوڵازادە و حەسەن زیرەک
شێوەزار: سۆرانی
464
ئەرێ دەنگم نایگاتێ دیوارمان بەینە
دەنگم نایگاتێ دیوارمان بەینە
کەسمان تێ ناگا لەو کەین و بەینە
های خەجیلە و خانم دۆس مەنیجە و جانم
ئەوشۆ بە دزی دایکەکەت خۆت بکە وە مێهمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە ئەی ماڵی وێرانم
ئای خەجیلە و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
شەوێ بە دزی دایکت بێ بووە بە مەیمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە دەک ماڵی وێرانم

ئەرێ سەرت هەڵێنە تا ببینم خاڵت
سەرت هەڵێنە ئای ببینم خاڵت
دنیای داپۆشی نووری جەماڵت
ئەی دڵت نەرم بێ دەبمە ئاواڵت
ئای خەجیلە و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
ئەوشۆ بە دزی دایکەکەت بێ بووە بە مەیمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە دەک ماڵی وێرانم

ئەرێ بیکە بۆ خاتر دوو برای منداڵت
بیکە بۆ خاتر دوو برای منداڵت
بێبەشم مەکە هەی لە وردەخاڵت
جا دڵت نەرم بێ دەبمە ئاواڵت
های خەجیلە و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
شەوێ بە دزی دایکەکەت بێ بووە بە مەیمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە دەک ماڵی وێرانم

ئەرێ دەنگم نایگاتێ دیوارمان بەینە
کەسمان تێناگا لەو کەین و بەینە
بە دڵم حەز لێ کرد بە زارم شەرمە
ئای خەجیلە و خانم و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
شەوێ بە دزی دایکەکەت بێ بووە بە مەیمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە دەک ماڵی وێرانم

ئەرێ جا لە دووری باڵات بووم پەڕەوازە
غەمباری کردووم چەند بێ ئەندازە
ممبارەکت بێ ئالمۆرەی تازە
هەی خەجیلە و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
هەی خەجیلە دەک خەجیلێ و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
شەوێ بە دزی دایکەکەت بێ بووە بە مەیمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە هەی ماڵی وێرانم

ئەرێ شۆقی زێڕەکەت دایوییە لە ئەژنۆم
شۆقی جوانییەکەت دایوییە لە ئەژنۆم
هێزی لاقم نێ بە کوێدا با برۆم
ئەمنیش وەکە تۆ من خەڵکی شنۆم
هەی خەجیلە و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
هەی خەجیلە و دەک خەجیلێ و خانم دۆس مەنیجە و گیانم
شەوێ بە دزی دایکەکەت بێ بووە بە مەیمانم
ئەو ڕەنگەت بۆ وا زەردە هەی ماڵی وێرانم