کۆرپەی شیرینم بنوە درەنگە
شەوگار درێژ و دنیا بێدەنگە
بنوە بەرهەمی ژینی ڕابردووم
تەنیا ئاواتی عومری بابردووم
کۆرپەی شیرینم بنوە درەنگە
شەوگار درێژ و دنیا بێدەنگە
بنوە بەرهەمی ژینی ڕابردووم
تەنیا ئاواتی عومری بابردووم
ئەتۆی گوڵی بەهارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
بنوە کۆرپەی لەبارەکەم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای
قەرارم تۆی بێقەراری تۆم
تۆی مەڵحەمی جەرگی بەکۆم
بۆت فرمێسکم ئەڕژێ وەک چۆم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای
بە تۆوە شادە ژیانی تاڵم
بۆ تۆیە ئازیز بەکوڵ ئەناڵم
بنوە ئازیزم بەختت بێدار بێ
هەر ڕۆژی ژینت هەزار بەهار بێ
ئەتۆی گوڵی بەهارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
بنوە کۆرپەی بەبارەکەم
بنوە کۆرپەی لەبارەکەم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای