ئیسمائیل سابوور

کۆرپەی شیرینم

بە دەنگی: ئیسمائیل سابوور
شێوەزار: سۆرانی
253
کۆرپەی شیرینم بنوە درەنگە
شەوگار درێژ و دنیا بێدەنگە
بنوە ئازیزم بەختت بێدار بێ
هەر ڕۆژی ژینت هەزار بەهار بێ
ئەتۆی گوڵی بەهارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
بنوە کۆرپەی لەبارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای بەختەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای

قەرارم تۆی بێقەراری تۆم
تۆی مەڵحەمی جەرگی بەسۆم
بۆت فرمێسکم ئەڕژێ وەک چۆم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای بەرخەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای

بە تۆوە شادە ژیانی تاڵم
بۆ تۆیە گوڵم بەکوڵ ئەناڵم
بنوە ئازیزم بەختت بێدار بێ
هەر ڕۆژی ژینت هەزار بەهار بێ
ئەتۆی گوڵی بەهارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
بنوە کۆرپەی لەبارەکەم
ڕووناکی بەختە تارەکەم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای بەختەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای

قەرارم تۆی بێقەراری تۆم
تۆی مەرحەمی جەرگی بەسۆم
بۆت فرمێسکم ئەڕژێ وەک چۆم
ڕۆڵە لای لای کۆرپەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای جەرگەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای بەختەکەم لای لای
ڕۆڵە لای لای بەرخەکەم لای لای