ڕۆڵەی خۆشەویست بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆ و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلۆرکێی مناڵیت
هەرلۆرکێی مناڵیت هەر ڕادەژەنم
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردو لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکوو سبەینێ موژدەی ئاواتم دێنێ
ئەی بەرخۆڵەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ تیشکی ڕۆژ سەر دەردێنێ
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی زۆر جوانم لایە
سەد خۆزگە بەو خۆزگایە باوکی تۆ لێرە بووایە