ڕۆڵەی خۆشەویست بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆم و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلۆرکێی مناڵیت
هەرلۆرکێی مناڵیت هەر ڕادەژەنم
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکوو سبەینێ موژدەی ئاواتم دێنێ
ئەی بەرخۆڵەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ تیشکی ڕۆژ دێتە سەر ڕێ
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی زۆر جوانم لایە
بنوە ئاسۆ ڕووناکە دیارە وەک ڕۆژ ڕووناکە
ڕۆڵەم لای لای لای لای...
کۆرپەم لای لای کەسم لای لای
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە
کۆرپەی شیرینم لایە