
ڕۆڵەی خۆشەویست بینایی چاوم
هێزی ئەژنۆم و هیوای ژیانم
هەتا دێیتەوە هەر چاوەڕێتم
هەلۆرکێی مناڵیت
هەرلۆرکێی مناڵیت هەر ڕادەژەنم
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە تاکوو سبەینێ موژدەی ئاواتم دێنێ
ئەی بەرخۆڵەی شیرینم ئاواتی هەموو ژینم
شەوی تاریک نامێنێ تیشکی خۆر دێتە سەرێ
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی شیرینم لایە
بنوە ئاسۆ ڕووناکە دیارە وەک خۆر ڕووناکە
لای ڕۆڵە لای کۆرپەم لای
ڕۆڵە لای لایە لای لایە لای لایە کۆرپەی شیرینی دایە
ڕەبی خەوت لێ بکەوێ
بۆ خەوت نایە
لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت دەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە کۆرپەی زۆر جوانم لایە
سەد خۆزگە بەو خۆزگایە باوکی تۆ لێرە بووایە