ناسر ڕەزازی

جەمیلە

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
421
جەمیلە جەمیلە هێند جوانی دەڵێی هەڵشۆی
جەمیلە وەکوو گوڵ گوڵی لیمۆی
جەمیلە کێل گەردن و چاو هەڵۆی
جەمیلە وەک قەندی کڵۆکڵۆی
جەمیلە پێی بڵێن بە گولەکەی مێردت
ئەی هاوار کەنگر و ماست بە وەعدەی خۆی
جەمیلە جەم جەم جەم و جەمیلە
جەمیلە تۆ بی و نەزری خەدیلە
جەمیلە قامکت بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە بەرۆکت بۆ دەرزیلە
جەمیلە ئەگەر ئەمنت خۆش دەوێ
جەمیلە هەستە بچینە زەمبیلە

جەمیلە ئەو قۆرعانەی بتگرێ
جەمیلە هێنات لێکت کردەوە
جەمیلە سێ جار دەستت پێدادا
ئەی هاوار بۆ مزگەوتت بردەوە
جەمیلە بۆخۆت کەیفم بۆدەکەی
ئەی هاوار بە گردنی زەردەوە
جەمیلە ئەمنت ماڵ وێران کردووە
ئەی هاوار بە دەم داخ و دەردەوە
جەمیلە دەستەوئەژنۆت داناوم
ئەی هاوار بە هەناسەی سەردەوە
جەمیلە جەم جەم جەم و جەمیلە
جەمیلە جەم و جەم و جەمیلە
جەمیلە قامکت بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە بەرۆکت بۆ دەرزیلە
جەمیلە تۆ بی و نەزری خەدیلە
جەمیلە ئەگەر ئەمنت خۆش دەوێ
جەمیلە هەستە بچینە زەمبیلە
جەمیلە ئەگەر ئەمنت خۆش دەوێ
جەمیلە بە جووت بچینە زەمبیلە...
جەمیلە لە شەقڵاوا بەم لاوە
ئەی هاوار تازە فەرمان دراوە
جەمیلە هەر کوڕێ دەوڵەمەندە
جەمیلە سەد لیرەی بە ژنێ داوە
جەمیلە هەتیوێکی وەکوو من
ئەی هاوار بۆ یار جەرگی سووتاوە
جەمیلە جەم جەم جەم و جەمیلە
جەمیلە قامکت بۆ ئەنگوستیلە
جەمیلە بەرۆکت بۆ دەرزیلە
جەمیلە تۆ بی و نەزری خەدیلە
جەمیلە ئەگەر ئەمنت خۆش دەوێ
جەمیلە هەستە بچینە زەمبیلە