یەدوڵا یەخچاڵی

کۆرپەی شیرینم

بە دەنگی: یەدوڵا یەخچاڵی
شێوەزار: سۆرانی
176
چیا چاوەکەم پەپوولەی دەشتم
نەونمامەکەی باغی بەهەشتم
کۆرپەی شیرینم چاوگەی ژیانم
زەردەخەنەکەت ئارامی گیانم
کۆترە باریکەی سەر شاخ و داخم
وەنەوشەی ڕەنگ شین بناری باخم
بێشکەت ئەجوێنم بە دڵەی پڕ خوێنم
لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم

خەوی شەوان و خەندەی بەیانت
ئارامی گیانن قەسەم بە گیانت
هەر لە یادی تۆم گیانەکەم چیا
هەر بە بۆنەی تۆ ماوم لە دنیا
بێشکەت ئەجوێنم بە دڵەی پڕ خوێنم
لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم

بە دەشتی پڕ جنوونی عشقەوە مەجنوونی شەیدا خوەم
بە شاخی بێستوونی داخەوە فەرهادی ڕسوا خوەم

چیا چاوەکەم پەپوولەی دەشتم
نەونمامەکەی باغی بەهەشتم
کۆرپەی شیرینم چاوگەی ژیانم
زەردەخەنەکەت ئارامی گیانم
کۆترە باریکەی سەر شاخ و داخم
وەنەوشەی ڕەنگ شین بناری باخم
بێشکەت ئەجوێنم بە دڵەی پڕ خوێنم
لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم

خەوی شەوان و خەندەی بەیانت
ئارامی گیانن قەسەم بە گیانت
هەر لە یادی تۆم گیانەکەم چیا
هەر بە بۆنەی تۆ ماوم لە دنیا
بێشکەت ئەجوێنم بە دڵەی پڕ خوێنم
لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم