شاناز زاهیر

لای لایە

بە دەنگی: شاناز زاهیر
شێوەزار: سۆرانی
306
لای لایە لای لایە ئاخ لای لایە
ڕۆڵەی شیرینم بۆ خەوت نایە
بۆ خەوت نایە
دە لای لای لای لای... لایە
لە ناو چاوەکانمان بنوو جەرگی دایە
ئەی پاکترین فریشتەی ناو ئەم دنیایە
خەونت پڕ بێ لە چرۆ و گوڵ هەناسەکەم
ڕۆڵە گیان ڕۆڵە گیان
خۆزگە دونیاش وەکوو خەونی تۆ جوان بووایە
دە لای لای... لایە

وەرە سەرت بنێ بە دڵمەوە بەرخۆلەکەم
بە ترپەی دڵ لایە لایەت لەبۆ ئەکەم
بمبەرە ئەو دنیای جوانی و خەونێکی خۆت
بنوو جەرگەکەم جەرگەکەم
ئەی نیشتیمانە بچکۆلەکەم
دە لای لای لای لای...
بنوو ڕۆڵە گیان کۆرپەی شیرینم بۆ خەوت نایە