حەمە جەزا

لایە لایە

بە دەنگی: حەمە جەزا
شێوەزار: سۆرانی
344
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
بنوو ڕۆڵە درەنگە لەسەر چی خەوت نایە

بنوو ڕۆڵە دەرنگە دنیا کپ و بێدەنگە
منیش خەوم زڕاوە دڵم غەمبار و تەنگە
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لەسەر چی خەوت نایە
ڕۆڵە وەرە پێم بڵێ لەبەر چی خەوت نایە

ڕۆڵە گەر تۆ بزانی بۆ من هیوای ژیانی
ئاواتی دواڕۆژی پڕ خوەشی و کامەرانی
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
ڕۆڵە توخوا پێم بڵێ لەسەر چی خەوت نایە
ڕۆڵە توخوا پێم بڵێ لەبەر چی خەوت نایە

شەوگاری درێژ هەر ئەبڕێتەوە
باوکت لە سەفەر ئەگەڕێتەوە
دیاریت بۆ دێنێ لە کاروانی دوور
بزە دێتە جێی گریان و ناسۆر

ڕۆڵە گەر تۆ بزانی بۆ من هیوای ژیانی
ئاواتی دواڕۆژی پڕ خوەشی و کامەرانی
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لەسەر چی خەوت نایە
وەرە پێم بڵێ لەسەر چی خەوت نایە

بنوو ڕۆڵەی شیرینم هیوای دواڕۆژی ژینم
ئاواتەخوازم ڕۆژێ شادیت بە چاو ببینم
لایە لایە لایە ڕۆڵەی شیرینم لایە
توخوا وەرە پێم بڵێ لەسەر چی خەوت نایە
ڕۆڵە وەرە پێم بڵێ لەسەر چی خەوت نایە
لەسەر چی خەوت نایە