پۆلێننەکراو

ڕۆڵە لای لای

بە دەنگی: پۆلێننەکراو
شێوەزار: سۆرانی
315
ڕۆڵە لای لای
کۆرپە شیرینەکەم بۆ خەوت نایە
دە بنوو ڕۆڵە دە لای لای لای لای...
ڕۆڵە ڕووناکی گلێنەی چاوم
بەندی جەرگ و دڵ ڕۆڵەکەم هێزی هەناوم
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە
ڕۆڵە سەد چاک و پیرت بۆ دەخولێمەوە
لە بن سێبەرت بحەسێمەوە
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە

ڕۆڵە داری لانکەکەت دارە قەزوانە
نەمابەندی باخی باخانە
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە
ڕۆڵە لای لای لای لای...
ڕۆڵە شیرینەکەم ڕۆڵە برای بابەکەم
ڕۆڵە کەس و کارەکەم
بۆ خەوت نایە ڕۆڵە لای لای

دە بنوو ڕۆڵە خەوی خێرت بێ
یا ئەڵڵای گەورە ڕۆڵە ئاگادارت بێ
ڕۆڵەکەم لای لای
دە لای لای ڕۆڵە لای لای
کەسم لای لای بەرخم لای لای
ڕۆڵە بەخێوت دەکەم بە شیری پاکم
پەروەردەت دەکەم لە ڕێگای خاکم
دە لای لای لای لای...

ڕۆڵە لای لای لای لای...
ڕۆڵە بینایی چاوم
ڕۆڵە بەبۆنەی تۆیە کە ماوم
هەی لایە لایە ڕۆڵە لای لایە
دە بنوە ڕۆڵە بۆ خەوت نایە

دەنگ: ؟