لای لایی لای لایی لای لای
دایکەکەی دایکم لای لای
ڕۆڵە شیرینەکەم لای لای لای
چەند چاک و پیرت بۆ دەخولامەوە
لەبەر سێبەرت نەحەسامەوە ڕۆڵە لای لای لای...
ڕۆڵە لای ڕۆڵە لای ڕۆڵە لای
برام لای دایکم لای
ئەمن دارکۆڵەکەی خۆم هەڵدەگرمەوە دەیبەمەوە دە بن داری دە گوێزێ
بە سەری هەڵدەکێشمەوە دایکەکەی دایکم *؟؟؟ نەمرێ لە تەورێزێ
وەرە لای لای لای... ڕۆلە لای لای لای
ئەمن لانکۆڵەکەی خۆم هەڵدەگرمەوە دەیبەمەوە بن داری دە خورمایە
وەرە لای وەرە لای دایکەکەی دایکم لای لای لای...
بە سەری هەڵدەکێشمەوە *؟؟؟ نەمرێ لە بەغدایە
ڕۆڵە لای لای
چەند چاک و پیرت بۆ خولامەوە
لەبەر سێبەرت نەحەسامەوە
وەرە لای وەرە لای ڕۆڵە لای
بابی دایە ئەتۆ بۆچی خەوت نایە
ڕۆڵە لایە
ڕەبی خەوی خێرت بێ
نوشتەی پیاوچاکەکان دایکەکەی دایکم لە بن سەرت بێ
ڕۆڵەی لای ڕۆڵەی لای
ئەمن لانکۆڵەکەی خۆم هەڵدەگرمەوە دەیبەمەوە بن داری دە بییەوە
لای لای لای... کۆرپەی شیرینم لای لای
بە سەرت هەڵدەکێشمەوە براکەی دایکم بەرماڵی دە کەشکۆڵییە
وەرە لای وەرە لای ڕۆڵە لای برام لای
دایکەکەی دایکم لای لای
سەد چاک و پیرت بۆ خولامەوە
لەبەر سێبەرت بحەسێمەوە
کۆرپەم لای لای لای لای
برای دایکم لای ڕۆڵە لای لای لای
وەرە لای وەرە لای وەرە لای دایکەکەی دایکم لای
کۆرپە شیرینەکەم لای بۆ لە خەوت نابات
یاڕەبی ڕۆڵە نەمری بۆ خاتری سەیدی نوورانی
لای لای لای لای کۆرپەی نەخشینم لای لای
ڕۆڵەی شیرینم لای لای
هێزی ئەوینم لای لای
کۆرپە جوانەکەم لای لای
وەرە دە لای وەرە دە لای وەرە لای
خۆزگەم بە مەلان هەر شەو لە شاخێ
نەک بە دەستی غەم دایکەکەی دایکم لای لای
هەتا دەمرم هەر ئاخ و داخێ
وەرە لای وەرە لای ڕۆڵە لای برام لای
بە تانەی دۆست و بێگانە *؟؟؟ خۆم ڕۆڵە لای لای... برام لای لای
بە وێنەی مەجنوون وێڵی کێوان خۆم
رۆڵە لای ڕۆڵە لای برام لای کچە شیرینەکەم لای
تاقە کچەکەم بۆ لە خەوت نابا لای لای...
ئازیزت بە مەرگت گرانە دەردم
کاتێ بژنەوە دایکەکەی دایکم ئەوە من مردم
وەرە لای لای لای لای
کۆرپەی شیرینم لای
ڕۆڵەی شیرینم لای
چەند چاک و پیرت بۆ دەخولێمەوە
لەبەر سێبەرت بحەسێمەوە
کۆرپەکەم لای
*؟؟؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس