ئەحمەد شەماڵ

ئەرێ ڕۆڵە

بە دەنگی: ئەحمەد شەماڵ
شێوەزار: سۆرانی
342
ئەرێ ڕۆڵە ئەوەی عاقڵ بێ ساحب کەماڵە
ئەوەی عاقڵ بێ ساحب کەماڵە
هەر خوا باقییە و باقی وەتاڵە
ئەرێ ڕۆڵە توخواکەی خاڵکوتێک هاتووە ئێژن خەڕاتە
هەرچی خاڵ ئەکوتێ ئێژی سەعاتە
وتم ئەی خاڵکوت دەسی من و دامانی تۆ بێ خاڵێک بە هێواش
سەر گۆنەی لەیلم تۆ نەکەی زامار
ئەگەر سەر گۆنەی لەیلم تۆ بکەی زامار
پارە پارەت دەکەم بە تیخی هاتەر
گیانە گیانە... لە خۆم ئاخ

گیانە با من کز کز بنیشم توخوا لە سای دیواران
ڕۆڵە زنجیر لە گەردن چون گوناهکاران
زنجیر لە گەردن باوەڕی سەختم
خەتای کەس ناگرم یا تۆ کڵۆڵی یا من بەیبەختم
ئەرێ ڕۆڵە ملم لە زنجیر پام لە فەقار بێت
کەڵوەزەی پشتم با شەقار شەقار بێت
ئەرێ ڕۆڵە من ملم لای زەنجیر پام لە فەقار بێت
کەڵوەزەی پشتم توخوا با شەقار شەقار بێت
ئەرێ ڕۆڵە ڕێگای نزیکم لە بەسراوە خوار بێت
هەر دە پەنجەکەم پڕ لە بزمار بێت
خواردنی باشم بە زەهری مار بێت
بەڵام بەو شەرتەی بینایی دیەم چاوم لە باڵای یار بێت
گیانە گیانە لە خۆم ئای ئای لە دەردم ئاخ

ئەرێ گیانە خاڵکوتێک هاتووە و پێی ئێژن جافە
ئەرێ رۆڵە خاڵکوتێک هاتووە و پێی ئێژن جافە
هەرچی خاڵ ئەکوتێ وەک میم و کافە
وتم ئەی خاڵکوت دەسی من و دامانی تۆ بێ خاڵێ بە هێواش
سەر گۆنەی لەیلم تۆ نەکەی زامار
ئەگەر سەر گۆنەی لەیلم تۆ بکەی زامار
پارە پارەت دەکەم بە تیخی هاتەر
ئای لە خۆم ئای ئای ئای لە دەردم ئاخ

ئەرێ گیانە گیانە گیانە گیان
من ڕووناکیم نەما لە عەرز و ئاسمان
خۆم بە دەسی خۆم خۆم بەڵام سازان
ئەرێ گیانە ڕووناکیم نەما لە عەرز و ئاسمان
خۆم بە دەستی خۆم خۆم بەڵام سازان
یاخوا بەڵای وا ڕوو نەکا لە کەس
ڕوو بکاتە سەر چێو ئەیکا وە قەقنەس
ئاخ یاخوا بەڵای وا ڕوو نەکا لە کەس
ڕوو بکاتە سەر چێو ئەیکا وە قەقنەس
کورە ڕۆڵە وەفای دنیا *؟؟؟ بوو کە وایە
چ ماڵ چ سەروەت چ گەنجی دنیا هەمووی بە بایە
ئەرێ ڕۆڵە سەروەت بۆ پیاوی عاقڵ کێوی تەڵایە
بۆ پیاوی بێ عەقڵ کۆڵێ بەڵایە
ئەرێ ڕۆڵە بەعزێک بێ عەقڵ تیکەی نانی بێ لە خۆی ئەگۆڕێ
ئەی قوڕی بەسەر خاکی بە دامان بۆ کوێی ئەبا ئەبێ بیباتە گۆڕێ
ئەرێ ڕۆڵە خۆزگەم بەو کەسانەی کە هەسی ئەیخوا و ئەینۆشێ و ئەیبەخشێ
نەکوو بیبا وەکوو مەیتەمەیتخانە سەری داپۆشێت
ئەرێ ڕۆڵە خۆزگەم بەو کەسانەی هەسی و ئەخوا و ئەینۆشێ و ئەیبەخشێت
نەکوو بیبا وەکوو مەیتەمەیتخانە سەری داپۆشێت
ئەرێ گیانە خۆزگەم بەو کەسانەی کە هەسی و ئەیخوا و ئەینۆشێ و ئەیبەخشێ
با لە دنیا و لە قیامەت بیخەنە پێشێ
ئای ئای لە دەردم ئای ئای ئای ئاخ

*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس