ناسر ڕەزازی

ئای لە مینا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
459
ئای لە مینا لێ مینا گیان شەڕ دەکا چاوی
ئەمنی کوشتووە ئەی هاوار بە گۆشەی چاوی
سێ مانگەی پاییز مینا گیان بریا شەو بایە
دەم لە نێوی دەم میناخان چاو لە خەو بایە
ئای لە مینا لێ مینا گیان شەڕ دەکا چاوی
ڕوومەت بەوێنەی ئەی هاوار هەرمێ گۆڵاوی
[مەقام]
«زەحمەتی بێهوودە تاکەی ئەی تەبیبی میهرەبان
دەردی من دەردێکە بێ دەرمان کە چارەی ناکرێ
هەر لە تفڵی تا بە ئێستا قەد دڵم بێ خەم نەبوو
گەردشی ئەم چەرخە کۆنە دەس لەمن هەڵناگرێ»
بیکە بۆ خاتر مینا گیان زەردەی خۆراوا
سەرێک بێنەدەر میناگیان لە پەنجەرەوە