زەکەریا عەبدوڵڵا

کیژە هەولێری

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
284
ئەی خاتوو بێری کیژە هەولێری
ئەی خاتوو بێری شۆخی هەولێری
هەر وەک نێرگزی یان گوڵە کنێری
دە وەرە پێشێ دڵم لێت ببێشێ
تۆ کچە شێخ و منیش دەروێشێ

ئەڕۆم بە ڕێوە بۆ لای یارەوە
فرمێسک لە چاوم دێتە خوارەوە
ئەی خاتوو بێری کیژە هەولێری
ئەی خاتوو بێری شۆخی هەولێری
هەر وەک نێرگزی یان گوڵە کنێری

لە تاو دووری یار مات و شێواوم
دڵتەنگ و پەشێو خەندە تۆراوم
ئەی خاتوو بێری کیژە هەولێری
ئەی خاتوو بێری شۆخی هەولێری
هەر وەک نێرگزی یان گوڵە کنێری

ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی 1999
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو