دووری تۆ گیانە هەژانە شەوانەی سووتانە
بێ تۆیش ڕوو لە ڕووخانە ئەزیزم بیزانە
بە چاوی ئاشق لە من بنۆڕە
لە پای چی گیانە ئەم ئشقە زۆرە
چۆن دڵت توانی وا بە ئاسانی
لە بیری بکەی فرمێسکەکانی
تەنیا تۆی خۆشەویستم بە بادەی تۆیە مەستم
تۆی گوڵاڵەی مەبەستم هەر تۆی هەڵبەستم
تەنیا تۆی خۆشەویستم بە بادەی تۆیە مەستم
تۆی گوڵاڵەی مەبەستم دەست بدە دەستم
بێ بەهار لە ژین بێ یەک بین بۆ برین هەر بگرین
با یەک بین ئەوین ئەی هاوژین تاو ژین هەڵبگرین
نەوەک ئێستاکە ئەم ئیشقە پاکە
کوشتەی دڵێکی بایی و بێباکە
چۆن دڵت توانی وا بە ئاسانی
لە بیری بکەی فرمێسکەکانی
تەنیا تۆی خۆشەویستم بە بادەی تۆیە مەستم
تۆی گوڵاڵەی مەبەستم هەر تۆی هەڵبەستم
تەنیا تۆی خۆشەویستم بە بادەی تۆیە مەستم
تۆی گوڵاڵەی مەبەستم دەست بدە دەستم