زەکەریا عەبدوڵڵا

ڕێبوار

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: دایە
شێوەزار: سۆرانی
299
ڕێبواری ماندووی ڕێی دوورم
کاروانچیمە و ڕادەبوورم
شارەکەت دەرگرمە باوەش
شەیدای بۆنی گوڵی سوورم
وەک مەلی بەر ڕێژنەی خەیاڵ
کۆنی کردوومە عومر و ساڵ
هەرچەند ئەڕۆم دوایی نایە
دەسا چارەیێک خودایە

ڕێبواری ڕێگەی بەهارم
هەڵبڕاوی کوشتەی یارم
نامۆمە بە بزەی لێوی
وەک مانگی دیاری نادیارم
دەستم لە پرچی ئەو داوە
دڵم لە لای بەجێ ماوە
سەفەر لەگەڵ خۆی بردوومە
وەک ئاسمانی تەمگرتوومە

ئەلبومی دایە ساڵی ٢٠٠١
ئاواز: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو
دابەشکردن: شاپۆور