زەکەریا عەبدوڵڵا

چەندە جوانی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: بگەڕێوە
شێوەزار: سۆرانی
452
چەندە جوانی چەند هێمنی
خەمڕەوێنی ڕوو گوڵشەنی
شۆخ و قەشەنگی شەرمنی
بۆیە خۆشەویستی منی

خێڵەساتی ئەوینی دڵ بەرەو ئاوارەیی ڕۆیی
وا بەجێ مام دڵی پێکام بوومە کوشتەی تیری خۆیی
هەناسە سارد و دڵ بریندار لە باوەشی تاریکی شەو
چاوەڕێمە بەڵکوو بێیت و لەسەر سینەت بمخەیتە خەو

نێونێرگزی ئەمساڵەمان گلەیی لە بەختی دەکا
دەڵێ کوانێ بلوێری شوان تا بە ئاواز خەمم دەرکا
کوانێ بێری کوا ژوانی ئەی قاسپەی کەو لەسەر کانی
بۆ خڕەی چەم بەبێ نازە بولبول ماتە و دیلی ڕازە

چەندە جوانی چەند هێمنی
خەمڕەوێنی ڕوو گوڵشەنی
شۆخ و قەشەنگی شەرمنی
بۆیە خۆشەویستی منی

ئەلبومی بگەڕێوە ساڵی 1999
ئاواز: نەجمەدین ئاوارە
دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو