زەکەریا عەبدوڵڵا

بۆچی

بە دەنگی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ئەلبۆم: ڕۆژگار
شێوەزار: سۆرانی
354
بۆچی بە تەنها لێرە جێت هێشتم
چیرۆکی ئیشقی لاویت پێ نێشتم
دیارە نازانی گوڵم وا نابێ
نە ئیشق وایە و وەفاش وا نابێ
کە تۆ جێت هێشتم گوڵم چرۆ بوو
ئاخر ئیشقی تۆ هەمووی درۆ بوو

ئیشقم چوو دڵم چوو
ڕۆژگارم بەسەر چوو
چاوەڕێی بەهار بووم
قەت نەمدی و بەسەر چوو
بۆچی بە تەنها لێرە جێت هێشتم
چیرۆکی ئیشقی لاویت پێ نێشتم

دڵێک ئاشق بێت هەر دەناڵێنێ
دڵی تۆ بەردە دڵم دەشکێنێ
نە تۆ ئاشقی نە ئیشقیش وایە
خۆشەویستی من بەبێ پەروایە
نەمزانی ئەتۆش دەڕۆی بە وێڵی
وەها بە جارێ تۆش بەجێم دێڵی
ئیشقم چوو دڵم چوو
ڕۆژگارم بەسەر چوو
چاوەڕێی بەهار بووم
قەت نەمدی و بەسەر چوو
بۆچی بە تەنها لێرە جێت هێشتم
چیرۆکی ئیشقی لاویت پێ نێشتم

ئەلبومی ڕۆژگار ساڵی ٢٠٠٢
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو
ئامادەکردن: شاپۆور