بۆچی هاتی تا بزانی کە من چۆنم
هاتووی دوودڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتووی لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ
هاتووی ڕاڕای کەسێکی ترم خۆش دەوێ
لێم دووربە تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێ هێشت
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوم ڕێشت
ئەوەی جارێ دڕکی عەشقی بە دڵدا چێ
بە لای باغ و گوڵی جوانیشیدا ناچێ
بۆچی هاتووی تا زامی کۆن بکولێتەوە
هاتووی دیسان دڵ لە تاوت بتلێتەوە
دوو بەهارە لە تۆ ونم لە من ونی
دوو بەهارە من بێ تۆمە دوو بەهار تۆ بێ منی
بۆچی هاتی تا بزانی کە من چۆنم
هاتووی دوودڵ گوایە ڕاگۆڕەکەی کۆنم
بۆچی هاتووی لەم غوربەتە چیت لێم ئەوێ
هاتووی ڕاڕای کەسێکی ترم خۆش دەوێ
لێم دووربە تۆ شەونمێ بووی گوڵت جێ هێشت
فرمێسک و خوێنی زۆریشت بە چاوم ڕێشت