بەسەرهاتی دڵداری بۆتە باسی ئەم شارە
هەموو خەڵک دەیزانێ بێوەفا بووی ئەمجارە
دڵی منیش مشتێکە توانای ئازارت ناکا
خۆشم لێرە ئاوارەم وازم لێ بێنی چاکە
گریان لە گیانی مندا لە دوای تۆ وەک بارانە
ئەزانم ڕۆژێ دەمرم هەر بە ئەو ئیشقەی جارانە
ئیشقی من داستانێ بوو هەموو کەسێ پێی زانی
کەچی تۆ خستە ژێر پێت منیش بووم بە قوربانی
ئەلبومی ڕۆژگار 2002
ئاواز و دابەشکردن: زەکەریا
هۆنراوە: شاڵاو
ئامادەکردن: شاپۆور