هەڵپەڕکێ گەرمە شاییە هەرایە
کچ و کوڕ تێکەڵ بەزمە و سەمایە
هەر کەس بۆ دۆستی پەیمان ئەبەستی
شان لە شان دەخشێ دەس تێکئاڵایە
نازدار و بێری، شیرین و دولبەر
مەریەم و مەلەک، ئەستێرە و گەوهەر
سەرچۆپی گرن خانم و دولبەر
ئەمڕۆ لە گەڕەک بەزمە و هەرایە
ئەمڕۆ لە گەڕەک شاییە و سەمایە
شاییە و سەمایە
هەڵپەڕکێ گەرمە شاییە هەرایە
کچ و کوڕ تێکەڵ بەزمە و سەمایە
هەر کەس بۆ دۆستی پەیمان ئەبەستی
شان لە شان دەخشێ دەس تێکئاڵایە
زڕەی بازن و دەنگی گۆبەرە
هاواری شاباش سەدای لەو بەرە
نازێ بە چاوان پێم دەڵێ وەرە
بریا سەد بریا ئەو بۆ من بایە
خۆزگە دەخوازم ئەو بۆ من بایە
هەڵپەڕکێ گەرمە شاییە هەرایە
کچ و کوڕ تێکەڵ بەزمە و سەمایە
هەر کەس بۆ دۆستی پەیمان ئەبەستی
شان لە شان دەخشێ دەس تێکئاڵایە
هەڵپەڕن دەی دەی بەشان هەر بەشان
مەمکۆڵەی ناسک با بێتە هەژان
شۆخێکی جوانم کردووە بە نیشان
جوانی وا نییە وەک پەری وایە
هەڵپەڕکێ گەرمە شاییە هەرایە
کچ و کوڕ تێکەڵ بەزمە و سەمایە
هەر کەس بۆ دۆستی پەیمان ئەبەستی
شان لە شان دەخشێ دەس تێکئاڵایە