سەدایێ پاییزێم گەیشتێ درەنگم بە نیشانان دەزانی
سەدایێ پیرە پاییزێم گەیشتێ درەنگم بە نیشانان دەزانی
سوێسنان هەڵاڵان بەیبوونان کراس ڕەشان لە من دیانگرتەوە دراو و کانی
دوێنێ ئێوارێ دەگەیمە پێلاڤێ*؟؟؟ دەمگوت چارەی مەحبووبەکەی ماڵان لەخۆڕا ڕەشن
دەیگوت هەتیو نا هەڵخەڵەتاوی کلی*؟؟؟ لە شاران لە چاوێ خۆی کردیتەوە بارگرانی
سەدایێ پیرە پاییزێم گەیشتێ درەنگم بە نیشانان دەزانی
سوێسنان، هەڵاڵان، بەیبوونان، کراس ڕەشان لە من دیانگرتەوە دراو و کانی
دوێنێ ئێوارێ دەگەیمە پێلاڤێ*؟؟؟ دەمگوت چارەی مەحبووبەکەی ماڵان لەخۆڕا ڕەشن
دەیگوت هەتیو نا هەڵخەڵەتاوی کلێ*؟؟؟ لە شاران لە چاوێ خۆی کردیتەوە بارگرانی
سەدایێ پاییزێ ماڵوێرانم لێ گەییە سەری
کۆمەڵێکی ناسک و ناسک بەدەنان لفکەشۆڕان لە تاکێ توور*؟؟؟ شۆڕ بوونەوە لەبۆ بێژەنگ بەسەری
کیژ دەڵێ ڕەبی ڕووی داکی ئەو کوڕی ڕەش بی کە برادەر حەز دەکاتەوە لە گرانییێ برادەری
سەدایێ پاییزێم گەیشتێ وەعدەی گەلاوێژ دە زڵزڵی*؟؟؟
کیژ دەڵێ پێ لە ڕکێفی گەنج عوسمان *؟؟؟ دەخەمڵی
دەستکردنەوە گەلەک موبارەکە قەت چ سەر بێ ئەجەل ناچتە بن خاکی*؟؟؟
سەدایێ پاییزێم گەییێ وەعدەی گەلاوێژ دە زڵزڵی*؟؟؟
کیژ دەڵێ پێ لە ڕکێفی گەنج عوسمان *؟؟؟ دا وتی دەخەمڵی*؟؟؟
دەستکردنەوە گەلەک موبارەکە قەت چ سەر بێ ئەجەل ناچتە بن خاکی*؟؟؟
پاییزێکم لێدا هات دڵم بە وێ پاییزێ قەت ناکا متمانێ
سواری دە سوارچاک کوڕی *؟؟؟ چاک سوار دەبوون لە خاپوورە جەلدییانێ
نێچیریان دەدیتەوە تاژییان تێ بەردەدا لە گردی قیبلەی لە بناری پەمۆیان
لە ئاشی بەسیکێ لە پانکەپانکەی دە سۆفیانێ
پاییزێکم لێدا هات دڵم بە وێ پاییزێ قەت ناکا متمانێ
سواری دە سوارچاک کوڕی *؟؟؟ چاک سوار دەبوون لە خاپوورە جەلدییانێ
نێچیریان دەدیتەوە تاژییان تێ بەردەدا لە گردی قیبلەی لە بناری پەمۆیان لە ئاشی بەسیکێ لە پانکەپانکەی دە سۆفیانێ
ئەوجا ئەمن چینکێ*؟؟؟ مەلوول و ماڵوێران و شەقە و شەپرزەم چاو پێ دەکەوت
لەبەر خەوەت خەوەتی دە سواران چەمبەری دە تاژییان بڕمەی دە کەحلانان
سام و هەیبەتی ڕێ دەنیشت خۆی دەهاویشتەوە کانی گۆرانان
ئەوجا ئەمن چینکێ*؟؟؟ مەلوول و ماڵوێران و شەقە و شەپرزەم چاو پێ دەکەوت
لەبەر خەوەتی دە سواران چەمبەری دە تاژییان بڕمەی دە کەحلانان
سام و هەیبەتی ڕێ دەنیشت خۆی دەهاویشتەوە کانی گۆرانان
کیژ دەڵێ هەیتوە لاوە ئەتو لۆ چی لەوەی زووتر وەڵامت نەدەدامێ
ئەوڕۆ کە پاییزە خێڵ سەرەوژوورە وەرە دانیشین مەجالی دەستلێکبەردانێ
کیژ دەڵێ هەیتمە لاوە ئەتو لۆ چی لەوەی زووترت وەڵام نەدەدامێ
ئەوڕۆ کە پاییزە خێڵ سەرەوژوورە وەرە دانیشین مەجالی دەستلێکبەردانێ
هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
سوسنی ڕوو خەندانە
چرای دڵی چەندانە
هۆ هۆ هۆ هۆ ڕەندە
هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
ڕەندە گوڵی گوڵدانی
چاوڕەشەکەی کوردانی
شل و مل و خەندانی
هۆ هۆ ڕەندە هۆ هۆ ڕەندانە
هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
چرای دڵی چەندانە
ڕەندە بە چاوی کاڵت
نیشان دە وردەخاڵت
مەیپۆشە بە دەسماڵت
هۆ هۆ ڕەندە هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
چرای دڵی چەندانە
ڕەندە بدە وەڵامم
تۆی پەری من غوڵامم
مەیدۆڕێنە وەڵامم
هۆ هۆ ڕەندە هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
سوسنی ڕوو خەندانە
چرای دڵی چەندانە
ڕەندە ڕەندە ڕەندانی
بووکەشووشەی بەردانی*؟؟؟
ئاسکی دەشت و هەردانی
هۆ هۆ ڕەندە هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
سوسنی ڕوو خەندانە
چرای دڵی چەندانە
هۆ هۆ ڕەندە هۆ هۆ ڕەندە ڕەندانە
*؟؟؟= بەداخەوە زۆر بەشی مەقامی ئەم گۆرانییەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، ئەگەر کەسێک دەیزانێ سپاسی دەکەین ئەگەر لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی ساغ کاتەوە.