ڕەسووڵ بێزار گەردی

حەزم لێیە

بە دەنگی: ڕەسووڵ بێزار گەردی
شێوەزار: سۆرانی
254
حەزم لێیە حەزم لێیە ببیە یارم
ئەی جوانترین کچی شارم
ناوت خۆشە لەسەر زام ببیە یاری وەفادارم
حەزم لێیە حەزم لێیە ببیە یارم

بەژن هێرۆی لە ناو ڕەزی دڵی منت بە ناز دزی
زولفت لەسەر من دەخزی بە چاوانت گیانم تەزی
حەزم لێیە حەزم لێیە ببیە یارم

بەهاری جوانی ئازیزم تاقەگوڵی دەم پاییزم
بۆ ژیر نابی لە ئامێزم وا مەزانە لە تۆ زیزم
حەزم لێیە حەزم لێیە ببیە یارم

بووکی خەونی ڕاستی منی تافتە و پەردەی دڵی منی
وەرە زانم تۆش وەک منی هێز و تەمەنی ژینمی
حەزم لێیە حەزم لێیە ببیە یارم

سەروی چیمەنی سەیرانم دەلیلی کۆچی کاروانم
ساتێ بێ تۆ پەرێشانم لەبۆ خاڵان بەقوربانم
حەزم لێیە حەزم لێیە ببیە یارم