دەسگیرانەکەم هاوڕێی ژیانم
مامزی دەستەمۆی باغ و بێستانم
چاوەڕێی گرەو و شەرت و پەیمانم
ئاوڕێ لە تۆوە بە زۆر ئەزانم
دەسگیرانەکەم سەبر و ئارامێ
لەبەر خەم و هەر ئێش و زامێ
تەنیا هەر ئەتۆێ تازەنەمامێ
بووکی ڕازاوەی بدە وەڵامێ
دەسگیرانەکەم دەم بە پێکەنین
لەگەڵ نازداران ئەچییە گوڵچنین
شێخانی و ڕۆیین لەگەڵ هەڵفەڕین
گوڵاڵە و نێرگز دایمە دەلەرزین*؟؟؟
دەسگیرانەکەم مەبەست هەناوم
هێلانەی دڵی توند و بەتاوم
لە ڕێگەی کانی کەوتییە بەر چاوم
گەشا گوڵشەنی سیس و ژاکاوم
دەسگیرانەکەم ئەی بووکی نیان*؟؟؟
بڵێ بە دڵت گرەو بە دڵخواز
باغی سوورگوڵان ئەکەینە ڕێباز
هاوینهەوارمان لەوێ ئەبێت شاد/شاز*؟؟؟
*؟؟؟= لەو وشانە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس