ناسر ڕەزازی

نازت بێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
215
ئەر سێ جار بەو مانگە ئەمنە گیان ئەی وا لە بەرزەوە
ئەی سێ جار بەو مانگە ئەمنە گیان ئەی وا لە بەرزەوە
ئەرێ جووتێ شەمامەم ئەمنە گیان ئەی وا لە بەرزەوە
ئەی جووتێ شەمامەم ئەمنە گیان وەی وا بە تەرزەوە

ئەر سەرم سەرگەردان ئەمنە گیان ئەی پێم بە کۆتەوە
ئەی دوو پەنجەم ببڕن ئەمنە گیان ئەی بە لیمۆتەوە
نازت بێ نازت بێ ئەمنە گیان نازت بێ
ئەی سەرشێو تا دۆڵاو ئەمنە گیان ئەی پایەندازت بێ

ئەر بە لای کێ بڕۆم ئەمنە گیان ئەی دەس وە زامەوە
ئەی کێ بیکا دەرمان ئەمنە گیان ئەی شەو بە لامەوە
نازت بێ نازت بێ ئەمنە گیان نازت بێ
ئەی سەرشێو تا دۆڵاو ئەمنە گیان ئەی پایەندازت بێ

ئەرێ من دوور و تۆ دوور ئەمنە گیان ئەی هەردووکمان دوورین
ئەی خوداش دەیزانێ ئەمنە گیان ئەی بۆ یەک مەجبوورین
نازت بێ نازت بێ ئەمنە گیان نازت بێ
ئەی سەرشێو تا دۆڵاو ئەمنە گیان ئەی پایەندازت بێ