هەی هەی هەی هەی هەستە هەڵپەڕە دەی دەی
بەری ڕەشبەڵەک گەرمە نەکەی دەستی بۆ بەر دەی
هەی هەی هەی هەی بە دوو مەمکۆڵەی وەک بەی
گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە هەستە هەڵپەڕە دەی دەی
گەنم و جۆ دەس گیراوە زەرد و سوور تێکاڵاوە
دەسبڕکێ و بزەی چاوە بەزمێنەی گەنج و لاوە
هەی هەی هەی هەی بە دوو مەمکۆڵەی وەک بەی
گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە هەستە هەڵپەڕە دەی دەی
دەسیان گرتووە پێکەوە کیژ و کوڕ بە ڕێکەوە
چیم لە تێکە و لێکەوە ساقی دیسان تێکەوە
هەی هەی هەی هەی هەستە هەڵپەڕە دەی دەی
گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە نەکەی دەستی بۆ بەر دەی
دەسیان گرتووە کیژ و کوڕ ناسک و نەرم و خڕ و پڕ
گورج و گۆڵ و گەرم و گوڕ وەک یاقووت و لەعل و دوڕ
هەی هەی هەی هەی بە دوو مەمکۆڵەی وەک بەی
گەڕی ڕەشبەڵەک گەرمە هەستە هەڵپەڕە دەی دەی