عەزیز شاڕۆخ

سێو پێگەیی

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ
شێوەزار: سۆرانی
315
سروەی بەیانی گوڵزار ئامان چەندم پێ وتی بە زار
دانیشتبووی لە ناو گوڵزار ئامان دووبەدوو لەگەڵ دڵدار

باغی گوڵان ڕازا بوو ئامان تاقەگوڵمی تێیا بوو
باغی گوڵان ڕازا بوو دیدەم تاقەگوڵمی تێدا بوو
دڵ لە خۆشییان گەشا بوو ئامان شایی وە تێ گەڕا بوو

بەژن جوان و لێوی ئاڵ ئامان چاوی ڕەش و قژی کاڵ
خونجیلانە و شل و مل ئامان کوڵمەی ئاڵ و خاڵ لە مل
خونجیلانە و شل و مل ئامان کوڵمی ئاڵ و خاڵ لە مل

سێو پێگەیی نەهاتی ئامان کە لیمۆت زەرد بوو وەرە
سێو پێگەیی نەهاتی دیدەم کە لیمۆت زەرد بوو وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی ئامان وادەی گیانکێشان وەرە
نەخۆش کەوتم نەهاتی دیدەم وادەی گیانکێشان وەرە