جەلال سەعید

تازە ڕۆیی

بە دەنگی: جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
244
تازە ڕۆیی جارێکی تر بۆن کەم پرچەمی شێواوت
وا شیوەنمە بۆ ڕابردوو بۆ یادگاری بەجێماوت
تازە ڕۆیی تازە ڕۆیی...

تازە ڕۆیی کاروانەکە وا کۆچی کرد لەم سنوورە
ئەو ڕێگایە تەواو نابێ بە قەد زەوی و ئاسمان دوورە
تازە ڕۆیی تازە ڕۆیی...

تازە ڕۆیی ئەو شەوانە دێوانەئاسانەی شەمم
لەگەڵ کاروانا کەوتە ڕێ ناسۆر و حەسرەت و خەمم
تازە ڕۆیی تازە ڕۆیی...

تازە ڕۆیی جارێکی تر بۆن کەم پرچەمی شێواوت
وا شیوەنمە بۆ ڕابردوو بۆ یادگاری بەجێماوت
تازە ڕۆیی تازە ڕۆیی...