جەلال سەعید سابیر کوردستانی

کاروانە هەی کاروانە

بە دەنگی: جەلال سەعید و سابیر کوردستانی
شێوەزار: سۆرانی
307
ماڵیان لەسەر شەقامە دەرد و دەرمانم ئامە
ئاورت لە من بەرداوە تا مردن بە تەمامە

کاروانە وەی کاروانە کاروانەم لێرە و لەوێ
باسکت خە ژوور سەرینم بەجووت خەومان لێ کەوێ
بەجووت خەومان لێ بکەوێ
لە من لە کابرای مێردت کاممانت زۆر خۆش دەوێ

بەو سوێندە و بەو ئایەتە جوانە ئەو خاڵ و خەتە
موڵکی هەولێری پێ بدەی بۆ وی نیوە قیمەتە

مەمکی سێو و هەنارە خاڵی قەتار قەتارە
خەم لەشکری کێشاوە لەسەر ئەمنی بێچارە

دەردت لە ماڵم هەمین دانیشە تێر تێر دەگرین
دەردت لە ماڵم هەمین دانیشە بۆخۆت بگرین
دانیشە تێر تێر بگرین
ماڵی بەدکار خراپ بێ بێهوودە لێکیان کردین

کاروانە وەی کاروانە لەو چۆمی مەجیدخانە
کارێکم بەسەر هاتووە ئەویش پەندی کیژانە

یارا شەراب بنۆشە بۆ ڕۆح دەرمانە
شەراب بنۆشە بۆ ڕۆح دەرمانە
دەرمانی دەرد و ڕاحەتی گیانە
گەر لافاوی غەم دنیا بماڵێ
سواری بادە بە کاک سابیر کەشتیی تۆفانە

ئەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
کەلەکەی چەپەم کونە لێوئاڵ بە مست لێی داوە
خۆ ئەگەر نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا

کاروانە وەی کاروانە کاروانەی لە گەرمێنێ
کاروانە بڵێ کاروانە کاروانەی لە گەرمێنێ
بە قوربانت بم کاروان جەلسە بۆ یارم دێنێ
لەبەرت دەمرم کاروان مەرد بە دڵی نەشکێنە