جەلال سەعید

هەوری ڕەشی غەم

بە دەنگی: جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
248
هەوری ڕەشی غەم هەوری ڕەشی غەم
تۆ ڕەشت پۆشی ئەمنیش باری غەم
دەبا هەر دووکمان بە دڵی پڕ ماتەم
دلۆ دلۆ
من لە زەمین ئاو تۆ لە ئاسمان تەم

من بە ناڵەناڵ لە ئێشی دەردم
دەبا بێتە دەر هەناسەی سەردم
من بە ناڵەناڵ لە ئێشی دەردم
دلۆ دلۆ
دەبا بێتە دەر هەناسەی سەردم
هەوری ڕەشی غەم هەوری ڕەشی غەم
تۆ ڕەشت پۆشی ئەمنیش باری غەم

زۆر لێت دوورم
ڕاستە گیانە
دڵ پڕجۆشم بۆت پەرۆشم
جەستەم وەک چاو لە گریانە
لە نێو شارێکی خامۆشم

ئەوشەو شەوێکە شەوی دووانە
ئەڵڵا یاری من لە کوێ مێوانە
دلۆ دلۆ
داخوا قیبلەکەم لە کوێ مێوانە
هەوری ڕەشی غەم هەوری ڕەشی غەم
تۆ ڕەشت پۆشی ئەمنیش باری غەم
دەبا هەر دووکمان بە دڵی پڕ ماتەم
وەرە وەرە
من لە زەمین ئاو تۆ لە ئاسمان تەم