ئەرێ گەورەکچ پێ بە پامۆرە
ئەرێ گەورەکچ کەنگر لە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ
تۆ چۆن پەیدا بووی لە کوێوە هاتی
تاک و بێ هاوتای کام شوێن و کاتی
ئەرێ گەورەکچ پێ بە پامۆرە
ماندووی ڕێگامە و ڕێگەشم دوورە
هاتم پشوو بەم تاوێ لای کانی
تا لێم پەیدا بووی فریشتەی جوانی
ئەر وەی گەورەکچ هەی کەنگر بە کۆڵ
ئاسکە باریکەی شاخ و دەشت و دۆڵ