هەر ئەوشەو بارگەت تێک مەنێ نەکەی جێم بهێڵی بە تەنێ
خۆشەویستیت مەشخەڵێکە دەروونی وێڵم*؟؟؟ دەژەنێ
مەرۆ بێ تۆ گڕ دادەمگرێ مەلی بەختەوەریم دەفڕێ
بۆ کوێ بچی خەیاڵی ون سەری ماندووی خۆی هەڵدەگرێ
چۆن دڵت دێ منی داماو جێهێڵی لە خاکی سووتاو
توخوا ئەمساڵ پەلە مەکە وەرەوە باوەشم بە تاو
توخودا ئەمساڵ پەلە مەکە وەرەوە باوەشم بە تاو
توخوا مەڕۆ کڕێوەیە قەتارەی خەم*؟؟؟ بەڕێوەیە
زۆر دەترسم نەتبینمەوە خەمم*؟؟؟ سووتانی پێوەیە
*؟؟؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن
سپاس