ئەو گەلەی وا هەڵسایەوە
دوژمن لە بەری توایەوە
ئازادی هاتە کایەوە
کوردینە کوردستان چەن شیرینە
بەهەشتی ڕووی زەمینە
بە خوێنی سوور ڕەنگینە
گەل لە ڕێگای ڕزگارییە
سەربەستی بە یەکجارییە
دوژمنمان لە نەدارییە
کوردینە کوردستان چەن شیرینە
بەهەشتی ڕووی زەمینە
بە خوێنی سوور ڕەنگینە
ڕێبازی گەل یەکگرتنە
سەربەخۆیی و ڕێکخستنە
بۆ ڕزگاری یا مردنە
کوردینە کوردستان چەن شیرینە
بەهەشتی ڕووی زەمینە
بە خوێنی سوور ڕەنگینە
ئەو گوڵەی کە وا جوانە
لەسەر لوتکەی کێوەکانە
خوێنی سووری شەهیدانە
کوردینە کوردستان چەن شیرینە
بەهەشتی ڕووی زەمینە
بە خوێنی سوور ڕەنگینە