جەلال سەعید

بۆچی دەڕۆی بەجێم دێڵی

بە دەنگی: جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
386
بۆچی دەڕۆی بەجێم دێڵی
چۆن دڵت دێ جێم بهێڵی
بڕیار وا بوو تا دوایی ژین
لە پێناوی یەکتر بژین

بچووکێک بووی بێ دایک و باب
فێرە باڵەفڕەم کردی
خونچەیێک بووی بێ باغەوان
بە خوێنم پەروەردەم کردی

بۆ کوی بارگەت لە کۆڵ ناوە
ڕۆژ درەنگە و زەردەی داوە
کەی بەفر لە کێو دەتۆرێ
چۆن بولبول لە گوڵ تۆراوە

ئاگرێکت دی داگیرسێ
گڕێکت دی داگیرساوە
ئەوە ناخی دڵی منە
لە عەشقی تۆیە سووتاوە