جەلال سەعید

چاوەڕوانم

بە دەنگی: جەلال سەعید
شێوەزار: سۆرانی
349
لەوەتەی هەم چاوەڕوانم چاوەڕوانم
بۆ باڵای شەم سەرگەردانم سەرگەردانم
تەمەنی گەنجیم بەسەر چوو هەی بەسەر چوو
هەر نەهاتی ئەی باوانم ئەی باوانم ئەی باوانم

ساڵ هات و چوو هەر نەهاتی هەر نەهاتی
هەر وتت دێم و نەهاتی هەر نەهاتی
لە خەویشما شەوێ لادەی شەوێ لادەی
شەرتمان وا بێ بڵێم هاتی بڵێم هاتی

وەرە ئەی کیژی جوانی ژین کیژی جوانی ژین
تاوێ لە باوەشت بگرم دەبا بگرم
وەرە تۆش تاوێ شادم کە دە شادم کە
خۆشە لە ئامێزت بمرم دەبا بمرم
وەرە تۆش تاوێ شادم کە تۆ شادم کە
خۆشە لە ئامێزت بمرم دەبا بمرم

لەوەتەی هەم چاوەڕوانم چاوەڕوانم
بۆ باڵای شەم سەرگەردانم سەرگەردانم
تەمەنی گەنجیم بەسەر چوو هەی بەسەر چوو
هەر نەهاتی ئەی باوانم ئەی باوانم ئەی باوانم