بەهجەت یەحیا

لای لایە

بە دەنگی: بەهجەت یەحیا
شێوەزار: سۆرانی
335
ئازیز ئەی ئەرێ هەی داد ئای
ئازیز ئەی
دە لای لایەم بۆکە دەی
تا تەواو خامۆشم کەی
هەتا هەموو هیلاکی عومرم لە گیان دەر نەکەی
دەخیلتم
دەخیلتم سەری کاسم لە باوەشتا لانەبەی

ئەی لای لایە ئەی لای لایە
ئەرێ تا کەی دەنگت نایە؟
بەبێ تۆ خامۆش نابم
داوێنگیری خەو نابم
وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ... وەی لێ لێ
لای لایە لایە لایە...

کە ئەڵێی لای لایە سەبووریی دڵ دایە
ئەمشەو دڵ بۆتە مەلۆتکەی ساوە
خە لەسەر پێڵوی چاوی تەراوە
دەخیلم بە لای لای بیلاوێنە
هەناوم ماندووە بیحەسێنە
وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ... وەی لێ لێ
لای لایە لایە لایە...

ئەی هاوڕێی هەتاییم
پەناگای تەنهاییم
وا دیارە ئەمشەو ئەگرین شەوارە
مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە
تا بەیان بۆم بڵێ پر بە دەنگت
ئەسووتێم قەت ناژیم دوور لە ڕەنگت
وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ وەیلۆ... وەی لێ لێ
لای لایە لایە لایە...

وەرگیرانی دەق: textigorani.com