کە تۆ ڕەحمت نەماوە گیانە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
مەست بووم هۆشم لێ نەبوو گیانە ئاخ دەمم بۆ ڕووت هێناوە
کافری بێ دین و ئیمان بۆ ئەمنت وە لا ناوە دەی دەی نایلۆنە
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر لەو نایلۆنی خەت خەتی
وەک بەختەکەی من ڕەشە گیانە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
به سابڵاغێ پێک نایە ئاخ موکریانە قیمەتی دەی دەی نایلۆنە
یار دەوام کە بۆت مردم گیانە لە دین و دنیات کردم
ئەی ساحەبی لانەی دڵ گیانە بێ خانە و لانەت کردم
بەبێ سووچ و بێ تاوان ئەو گوڵە لە خشتەی بردم دەی دەی نایلۆنە
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر نایلۆن نییە مانتۆیە
خەڵک مەستی شەڕاب بێ گیانە ئەو دڵەی من مەستی تۆیە
بە پێشوازی باڵات بێت خەڵکی سابڵاغ و شنۆیە دەی دەی نایلۆنە
سەرێ کە مەستی نازت گیانە دڵێ کە بۆت نەماوە
دڵم حەقی بە دەستە گیانە فتوای سەری دراوە
حەو ساڵان یاری من بووی ئاخ بۆچی نەتکرد ماڵاوا دەی دەی نایلۆنە
نایلۆنە گیانە نایلۆنە ئاخر لەو نایلۆنی خەت خەتی
وەک بەختەکەی من ڕەشە گیانە خاڵەکەی سەر ڕوومەتی
بە سابڵاغی پێک نایە ئاخ موکریانە قیمەتی دەی دەی نایلۆنە