تۆ باران بیت ئاسمان بیت باوەشم بۆت ئاوەڵایە
لە نیشتمانی دڵی من تەنیا زولفی تۆ ئاڵایە
قەڵای دڵم بە عیشقی تۆ بەرز و جوان ڕاوەستاوە
داوا دەکەم بێیتەوە لاوە ئەگەرچی کات زۆر گوزەراوە
جادە بارانییە و دیسان من وە بیری تۆ دێمەوە
دڵنیا بە سەد ساڵ دوور بم دیسان بۆ لای تۆ دێمەوە
لەگەڵ دڵۆپەی بارانیش فرمێسکی تۆ دێتە یادم
ئێستا شێت بووم لە بێ تۆیی بۆچی تۆ ناگەی بە فەریادم
من دڵێکی ئاگرگرتووم ئەم چاوانە ئەخوێنمەوە
ئەوە بڕیاری دڵمە تا سەر عاشق دەمێنمەوە
جادە بارانییە و دیسان من وە بیری تۆ دێمەوە
دڵنیا بە سەد ساڵ دوور بم دیسان بۆ لای تۆ دێمەوە
لەگەڵ دڵۆپەی بارانیش فرمێسکی تۆ دێتە یادم
ئێستا شێت بووم لە بێ تۆیی بۆچی تۆ ناگەی بە فەریادم