حسام لوڕنژاد

شەو شاد

بە دەنگی: حسام لوڕنژاد
شێوەزار: سۆرانی
318
تۆ ئەتوت عاشقی منی بەڵام دڵت لەلام نییە
هەستت لەلای یەکێ تر بێت ئەوە کەی خۆشەویستییە
لە ڕۆژێدا بە سەدان جار ئەڵێی خۆشم ئەوێی گیانە
مانگ لە پشت هەوری نامێنێ ڕووناک ئەبێ ئەم ئاسمانە
دەڕۆی بڕۆ نازی*؟؟؟ نابی تۆ من لە چی دەترسێنی
لە ساتێکدا دە جار ئەڵێی لەلام ئەڕۆیت و نامێنی
بڕۆ بڕۆ بڕۆ بڕۆ...
تۆ ئەتوت عاشقی منی

دەستت لەنێو دەستی منە چاوت لەلای کەسێکی تر
لەگەڵ تۆدا نامێنمەوە تۆ بڵێ تەنیا دەقەیێکی تر
بە من ئەڵێی شەو شاد بەڵام چرای ژوورت هەڵکراوە
دەزانم کە لە شوێنی تر هەواری عەشقت هەڵداوە
شەرم ناکەی لە چاوی من درۆ بۆ تۆ بووەتە عادەت
وا مەزانە فریو ئەخۆم لە جل و ڕوخساری سادەت
تۆ ئەتوت عاشقی منی بەڵام دڵت لەلام نییە
هەستت لەلای یەکێ تر بێت ئەوە کەی خۆشەویستییە
لە ڕۆژێدا بە سەدان جار ئەڵێی خۆشم ئەوێی گیانە
مانگ لە پشت هەوری نامێنێ ڕووناک ئەبێ ئەم ئاسمانە
دەڕۆی بڕۆ نازی*؟؟؟ نابی تۆ من لە چی دەترسێنی
لە ساتێکدا دە جار ئەڵێی لەلام ئەڕۆیت و نامێنی
بڕۆ بڕۆ بڕۆ بڕۆ...
تۆ ئەتوت عاشقی منی

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس