تۆش وەکوو من دڵت پڕە لە تەنهایی و خەم و گومان
پەشیمانی لەو ڕۆژانەی کە بۆ کەسێکت هەڵوەران
تۆش وەکوو من پێکەنینت لە گریانا بەجێ ماوە
وەک نەمامی دەم ڕەشەبا چڵ و چرۆت لێ شکاوە
دیارە کە تۆش بێدەنگبوونت حیکایەت و ڕۆمانێکە
ئەفسوونگەری تەنهایی تۆ وێرانبوونی ژوانێکە
وایدەبینم کە تۆش وەک من دونیای عەشقت سەرابێکە
مەستی ئەوین تەمەنکورتە وەک مەستبوونی شەرابێکە