بورهان مەجید

کێ ڕاسپێرم

بە دەنگی: بورهان مەجید
شێوەزار: سۆرانی
260
شەوگارم وەک جاران نییە نازانم چۆن دەڕوات و دێت
بە ڕۆژگاریش لە خەڵوەتا گوێ هەڵدەخەم بۆ دەنگی پێت
نە سرتەیەک نە چرپەیەک حەیفێ لەلای تۆوە نایە
دوور بێ لە باڵات ئەم شارە هەر وەک چۆڵەوانی وایە

کێ ڕاسپێرم *؟؟؟ بەرێ بە کۆڕی گەرمی یارانە
کێ دڵنەواییم باتەوە لە جێی ئەو عەشقەی جارانە
تێپەڕی ڕۆی ئەو ڕۆژانە هەمووی وەکوو خەیاڵ وا بوو
هەرچی بڕیار و پەیمانە وەکوو خەون و خەیاڵ وا بوو
بە دەستی کێ گۆش کراوی وا هێندە دڵ ئەڕەنجێنی
ئەڵێی زەمانەی بێ وەفای هەر رۆژە و ڕەنجێ ئەنوێنی
هەر رۆژە و ڕەنجێ ئەنوێنی

شەوگارم وەک جاران نییە نازانم چۆن دەڕوات و دێت
بە ڕۆژگاریش لە خەڵوەتا گوێ هەڵدەخەم بۆ دەنگی پێت
نە سرتەیەک نە چرپەیەک حەیفێ لەلای تۆوە نایە
دوور بێ لە باڵات ئەم شارە هەر وەک چۆڵەوانی وایە

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە بەشی 'ڕاپۆرتی هەڵە' بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس