جەمال حەسەن

دەسماڵێ

بە دەنگی: جەمال حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
169
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ لێ لێ دەسماڵێ
بۆ دەسرە بادانێ دەچتەوە ماڵێ
کیژە جوانەکەی دەی دەی کابانی ماڵێ
کاتێ دەیبینم دەی دەی خەم ڕادەماڵێ
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ
لێ لێ لێ لێ... دەسماڵێ
کاتێ دەیبینم دەی دەی خەم ڕادەماڵێ
کیژە جوانەکەی وەی وەی کابانی ماڵێ
کیژە جوانەکەی دەی دەی کابانی ماڵێ

بەخۆت مەنازە وەرە گیان وەرە دەی دەی وەرە مەڵێ من جوانم
ئەگەر تۆ گوڵ بی دەی دەی ئەمنیش ڕیحانم
لە کێ تۆراوی دەی دەی بەڵات لە گیانم
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ
لێ لێ لێ لێ... دەسماڵێ
کیژە جوانەکەی دەی دەی کابانی ماڵێ
کاتێ دەیبینم وەی وەی خەم ڕادەماڵێ
هەرکە دەیبینم دەی دەی خەم ڕادەماڵێ

هاتوچۆیەکەت وەرە گیان وەرە دەی دەی وەرە بێ ئەندازە بوو
ئەوەش نیشانەی وەڵا یاری تازە بوو
بۆچم لێ زیزی مەڕۆ ئاگرم تێ بەر بوو
دەسماڵێ و دەسماڵێ لێ
لێ لێ لێ لێ... دەسماڵێ
کیژە جوانەکەی دەی دەی کابانی ماڵێ
کاتێ دەیبینم وەی وەی خەم ڕادەماڵێ
هەرکە دەیبینم دەی دەی خەم ڕادەماڵێ