جەمال حەسەن

خۆشەویستم

بە دەنگی: جەمال حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
194
خۆشەویستم تاقەگوڵ ئاواتی ژیانم
بۆچ دەسووتێنی بە یەکجاری دڵ و گیانم
دادەنیشم هەر بە تەنیا تا دەمی بەیان
بێدەنگ و غەمبار بە چاوی پڕ لە گریان
ساکت و غەمبار بە چاوی پڕ لە گریان

خەنجەری عیشق وا لە کارە هەرچی دەبینێ
هۆش و عەقڵ و فام لە هۆشیاران دەستێنێ
ڕۆژ نییە دڵی هەزاران لاو نەڕفێنێ
ڕۆژی سەد جار من بە نازان دەمرێنێ

هاتەوە هاتەوە هاتەوە هاتەوە
هاتەوە ئاخ چەند بەناز سوورەگوڵەی جوان
پێی بڵێن بەو نازەنینە بێتە دەر بۆ ژوان
تا کەی هەر بم بەو شەوە ساردە چاوەڕوان
ئەو جێیە بەهەشتە بۆ من تۆی لێ بی میوان

وتیان پاش ڕۆژ ئاوابوون وا رۆژێکی تر هەڵات
وەک ئاوڕم دایەوە ئەزیزم دڵدارەکەم بوو ئەهات
وەرە وەرە نازەنینم
دا وەرە وەرە با بتبینم
یاڕەبی قەت مەرگت نەبینم
خانمە جوانەکەم

یار ڕوو لە هەر شوێنێکە ڕۆژ هەڵدێ و گوڵ دەبارێ
زستانی ڕەش ئەگۆڕێ ئەزیزم بە سەیرانگای بەهارێ
وەرە وەرە نازەنینم
دا وەرە وەرە با بتبینم
یاڕەبی قەت مەرگت نەبینم
خانمە جوانەکەم